تالیبان له ئێران كه‌وتووه‌ته‌خوَ
چه‌ندروَژ له‌وه‌و پێش,گه‌ڵاله‌یه‌ك له مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی هاته ئاراوه سه‌باره‌ت به ساعه‌تی كاركردنی ژنان له نێو ئیداره‌كان. به پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ,ژنانێك كه‌له‌ئیداره‌كاندا ,كار ده‌كه‌ن ,ده‌بێ به‌ر له‌ساعه‌تی شه‌شی ئێواره كاره‌كه‌یان ته‌واو بێت وبه‌ره‌و ماڵ بچنه‌وه.هه‌روه‌ها وتراوه كه‌حوزوری ژنان دوای ساعه‌تی شه‌ش له‌ئیداره‌كان قه‌ده‌غه‌یه.
نوَێنه‌ری بروجن به ئاماژه به زیاد بوونی ته‌ڵاق له نێو خێزانه‌كاندا له‌شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك تاران و ناره‌زایه‌تی پیاوان له حاست كاركردنی هاوسه‌ره‌كانیان ده‌ڵێت؛ چوونه‌وه‌ی ژنان به‌ر له ساعه‌تی شه‌ش بوَماڵه‌وه,ده‌توانێ له‌زوَر بواردا به قازانجی باشتر بوونی ژیانی خێزان بێت وكومسیونی فه‌رهنگی له‌م گه‌ڵاڵه‌یه پشتیوانی ده‌كات.هه‌روه‌ها وتی ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له لایه‌ن نوَێنه‌رانی مه‌جلیسه‌وه په‌سه‌ند بكرێت,له‌زووترین كاتدا,ده‌یخه‌ینه‌ده‌ستووری كاره‌وه.
مه‌جلیسی حه‌ته‌می شوورای ئیسلامی كه پێك هاتووه له تووندره‌وو پاوانخوازه‌كانی سه‌ر به ویلایه‌تی فه‌قیه,كه‌له یه‌كه‌مین روَژه‌كانی ده‌ست به‌كاربوونیه‌وه له هه‌وڵی به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی حوزوری ژنان له نێو كوَمه‌ڵگادان.
هه‌ر جارێك,گه‌ڵاڵه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به ژنان ومافه‌كانیان په‌سه‌ند ده‌كه‌ن,هه‌ڵبه‌ت نه به قازانجی ژنان ,به‌ڵكوو له دژیان.روَژێك حیجاب وجوَری پوَشینی ژنان دێنه ئاراوه وده‌ڵێن جوَری پوَشینی ژنان له گه‌ڵ شه‌رع وئیسلامدا ناێته‌وه‌وده‌بێ گه‌ڵاڵه‌یه‌ك بوَ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی جوَری پوَشین په‌سه‌ند بكرێت وبه تووندی به‌ربه ژنانی بێ حیجاب,بگیرێ. بوَئه‌م كاره‌شیان وجارێكی دیكه وه‌كوو سه‌ره‌تاكانی هاتنه سه‌ركاری كوَماری ئیسلامی ,حیزب الله‌و به‌سیجیان خسته گیانی كوَمه‌ڵگا وبه‌ربه‌ژنان ده‌گرن.ئێستاش ده‌یانهه‌وێ به‌م گه‌ڵاڵه‌یه,به‌ر به حوزوری ژنان له‌ئیداره‌كان بگرن.ئه‌مه باشترین بیانوویه بوَ به‌رپرسی ئیداره‌كان تا له مه‌ودوا كه‌متر ژنان له ئیداره‌كاندا ,دابمه‌رزێنن و به‌م جوَره ژنان بوَ كاركردنیان ,كوَسپێكی گه‌وره‌ی دیكه ده‌خرێته به‌رده‌میان.
نوَێنه‌رانی مه‌جلیس له ژێر ناوی دڵسوَزی وگرینگی‌دان به‌خێزان,ده‌یانهه‌وێ بیره كوَن ودژه مروَییه‌كانی خوَیان به سه‌ر كوَمه‌ڵگادا بسه‌پێنن .ئه‌وان وه‌كوو تالیبان له ئه‌فغانستان,له هه‌موو كون وقوژبنی ژیانی خه‌ڵك دا, دخاڵه‌ت ده‌كه‌ن و یاسای بوَداده‌نێن.
مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی وده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاد,یه‌كیان گرتووه تادژی خه‌ڵك ومافه‌كانیان بوه‌ستنه‌وه‌و كوَمه‌ڵگای ئێران وه‌كوو ئه‌فغانستان له كاتی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی تالیبان لێ بكه‌ن.تالیبانی كوَماری ئیسلامی نازانێت یان نایانهه‌وێ ئه‌مه قه‌بووڵ بكات كه ژنانی ئێران سه‌ره‌رای نه‌بوونی ئازادی ومافه ره‌واكانیان وله ژێر خه‌فه‌قان و سێبه‌ری ره‌شی ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌كان دا ,توانیویانه له هه‌موو بواره‌كاندا گه‌شه بكه‌ن و به گژ یاساكانی كوَماری ئیسلامی‌دا چوون.
رێژه‌ی زوَری كچان و ژنان له نێو زانكوكان,سه‌ره‌رای هه‌موو كه‌ندوكوَسپه‌كان,نیشانه‌ی گه‌شه‌ی ئه‌وانه.به‌ڵام راستییه‌كانی نێو كوَمه‌ڵگای ئێران ,ئه‌وه‌مان بوَده‌رده‌خه كه حوزووری ژنان له هه‌موو بواره‌كاندا ,به‌راده‌یه‌كی‌به‌رچاو گه‌شه‌ی كردووه‌و رژیم ناتوانێت به‌م چه‌شنه گه‌ڵاڵه‌نه,به‌ر به‌وان بگرت.هه‌روها ئه‌وش بزانین كه فقیری وكه‌م داهاتی خه‌ڵك به راده‌یه‌كی زوَر په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و بنه‌ماڵه‌كان بوَ دابین كردنی بژیوی خوَیان, ناچارن هه‌موو كارێك بكه‌ن.له گوَشه وكه‌ناری شه‌قامی شاره گه‌وره‌كان,شاهێدی منداڵان وژنانێكین كه بوَ پاروه نانێك,سواڵی ده‌كه‌ن یان زوَر جار ژنان ده‌ست ده‌ده‌نه له‌شفروَشی.
رژیمی كوَماری ئیسلامی بیرێك بوَئه‌م كه‌سانه ناكاته‌وه‌ك كه بوَشێوه‌یه ژیانی خوَیان دابین ده‌كه‌ن.ژنان ومنداڵانێكی زوَر,بێ ماڵ وحاڵن وشه‌وانه له نێو پارك وشه‌قامه‌كاندا ده‌خه‌ون.به‌ڵ‌م هیچ كاتێك رژیم كارێكی ئه‌وتوَی بوَئه‌م كه‌سانه نه‌كردووه.
رژیمی كوَماری ئیسلامی,تاوانباری سه‌ره‌كی هه‌موو ئه‌م نه‌هامه‌تی ودیارده دزێوانه‌یه وده‌بێ وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م كارانه بێ.ئه‌وان ناتوانن به په‌سه‌ند كردنی چه‌ند گه‌ڵاڵه‌یه‌كی دژی ئینسانی,كوَمه‌ڵگای ئێران به‌ره‌و دواو به‌رنه‌وه.هه‌رچه‌ند خوَدی ئه‌م گه‌ڵاڵانه ده‌بن به كوسپێك له سه‌ر رێگای گه‌شه‌ی كوَمه‌ڵگابه گشتی و ژنان به تایبه‌تی,به‌ڵ‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی كوَمه‌ڵگا بوَ حكوومه‌تی سه‌رنێزه‌ی ئاخوونده‌كان له چه‌شنی ساڵانی سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری رژیم.

